وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند و ئاشکرای کرد لە 27ی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان کۆتایی پێدێت.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند: “رۆژی دووشەمە 6/6/2022، مووچەی مانگی ئایار به‌هه‌مان لیستی پێشوو دەستپێدەکات. لیستی مووچه‌ی ئه‌م مانگه له رۆژی 27/6/2022 کۆتایی دێت. واتە لە ماوەی 21 رۆژ مووچەی مانگی ئایار دابەشدەکرێت”.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەشکراوە: “خشته‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار، به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستپێده‌كات”.