هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەبۆنەی ( 47)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان.
ئومێدەوارم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، وەک بەشدارێکی سەرەکی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، پشتیوانی بەهێزی حکومەت بن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکات.
لەم یادەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بۆ داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان