دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبێتەوە

      

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان

بڕیارە سبەی سێشەممە 31/5/2022، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆببێتەوە و بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان دیار بكات.

بەگوێرەی زانیاریەكان بڕیارە سبەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆببێتەوە، بە مەبەستی دیاركردنی بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی 2/6/2022،  كە لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك فراكسیۆنەكان بڕیاری لەسەر دراوە.

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: “لە دوای كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری دانیشتن و كاتی دەسپێكردنی دانیشتنەكە و بانگێشتكردنی پەرلەمانتاران رادەگەیەنرێت”.

بەپێی زانیارییەكان، نزیكەی33 پڕۆژە و پێشنیاز و یاداشت، لەبەردەم سەرۆكایەتی پەرلەمانن و دەخرێنە بەرنامە كاری ئەم وەرزەی پەرلەمانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە نزیكەی سێ مانگە دانیشتنەكانی پەرلەمان راگیراون، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوو دانیشتنەكانی پەرلەمان دەستپێبكەنەوە.

ھەواڵی زیاتر