کارەبا، ڕۆڵێکی ژیانپێوەبەند و گرنگی هەیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و ئێستا ئیتر دەکرێ بڵێین بێ کارەبا ژیان قورس و مەحاڵ دەبێت. هەتا دێت خەڵک و ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زیاتر و زیاتر دەبێت و بەمەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناچار بووە کە بیر لە پڕۆژە‌ی دیکە بکاتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵ دراوە بەرهەمهێنانی کارەبا هەم زیاتر بکرێت و هەم ئەو بەرهەمەش لە ڕێگەی وزەی پاکەوە بێت بۆ ئەوەی ژینگەی کوردستان بپارێزرێت. لەم بارەوەش كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسەی لەسەر ئەم پرسە کرد.
پڕۆژە‌ی پێوه‌ری زیره‌ك، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی ڕێکخستنی پێدانی ڕێژەی کارەبا بە هاوبەشان لە هەرێمی کوردستان و له مانگی ١١/ ٢٠١٧ فەرمان بۆ جێبەجێکردنی درا، بەڵام لە کابینەی نۆیەم دەستی پێ کرد. لەو ڕێکەوتەی کە بڕیار بۆ جێبەکردنی درا، بە پێی قسەی وەزارەتی کارەبا، ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار هاوبەشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا بوون، لەو کاتەوەش تا ئێستا ٣٢٢ هەزار هاوبه‌شی دیكه زیادی کردووە.
كه‌مال محه‌مه‌د وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم بارەوە باسی لەوە کرد کە “وه‌ك پاكێجی یه‌كه‌م ٨٧%ی پڕۆژەکه جێبه‌جێ كراوه و ملیۆنێک و ٢٥٣ هەزار هاوبەش پێوەرەکەیان بۆیان بەستراوە. ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر ڕێكخستن و كۆنترۆڵكردنی كاره‌با. بۆ نموونه له مانگی شوبات و كاتی سه‌رما ژماره‌ی ئه‌مپێرمان هێنایە خواره‌وه به‌وه‌ش كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با زیادی كرد. پێش دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیه‌م، ٤٥%ی بڕی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو نادیار بوو، به‌ڵام به هۆی پڕۆژە‌ی پێوەری زیرەک ئه‌م ڕێژە‌یه بۆ ٣١% كه‌م بووەتەوە كه ١٢%ی به هۆكاری ته‌كنیكی ون ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له هه‌موو دونیادا هه‌یه. ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و ٣٠٠ هه‌زار پێوه‌ره‌ی ماوه بیبه‌ستین”.
بەمەش هەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکەوە کە دەکرێت بڵەین کارەبای هاوبەشانی کۆنتڕۆڵ کردووە و لە تەنیشتیشییەوە کاری میدیایی دەکرێت بۆ ئەوەی هۆشیارکردنەوە بۆ خەڵک بکرێت لەسەر ئەوەی کارەبا بەفیڕۆ نەدەن. لەم ڕووەوەش فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەرکەکەی گرتووەتە ئەستۆ کە بە سوودوەرگرتن لە میدیاکان و توانای خۆی خەریکی دروستکردنی ڕێکلام و سپۆتی هۆشیارییە بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە بەفیڕۆنەدانی کارەبا و دەستگرتن بە کارەباوە.
هەروەک چۆن سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە کە هەوڵ دەدەن بە ڕێنمایی و هۆشیارکردنەوە کاریگەرییان لەسەر حکوومەت و کۆمپانیاکان هەبێت بۆ ئەوەی سوود لە وزەی پاک وەربگرن بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا. وزەی پاکیش لە چەند شتێک پێک دێت کە بەکارهێنانیان خەسار ناگەیێنێت بە ژینگە و پیسبوونی ژینگە کە ئەوانیش ئاو و با و ئەو غازەیە کە لە کاتی بەرهەمهێنان و هەڵێنجانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکان بەرهەم دێت و بەفێڕۆ دەچێت.
پێش كابینه‌ی نۆیه‌م، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ١٣ پرۆژە‌ی كاره‌بایان هه‌بوو كه دەیانتوانی ٦٧٠٠ مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن، لەو بڕەش تەنیا ٦٤٩ مێگاواتی لە ڕێگەی وزه‌ی پاكەوە بەرهەم دەهات کە ٢٤%ی دەکرد، بەڵام بە پێی قسەی وەزیری کارەبا، له كابینه‌ی نۆیه‌م بڕی بەرهەمی کارەبا گەیشتە ٢٤٩٢ مێگاوات کە له‌و ژماره‌یه ١٩٥٢ مێگاواتی لە وزه‌ی پاك بەرهەم دێت (وەک بەرهەمهێنانی کارەبا لە بازیان و خورمەڵە و زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان بە هەڵم و غاز و ئاو) لە مانگی شه‌شیش له سه‌رسه‌نگ ده‌ست به‌و جۆره پرۆژە‌یه‌ش دەكرێت كه بڕە‌كه‌ی ده‌گاته ٣٥٠ مێگاوات كاره‌با.”
كه‌مال محه‌مه‌د وەزیری کارەبا باسی لەوە کرد کە بە پێی هەموارکراوی یاسای ٢٠٠٦ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئەگەر هاووڵاتی کارەبا لە وزەی پاک بەرهەمبهێنێت، ئەوا حکوومەت زیادەکەی لێ دەکڕێتەوە و دەیخاتەوە نێو تۆڕی نیشتیمانی، “ئێمەش به شێوه‌ی مه‌قاسه بۆی هه‌ژمار ده‌كه‌ین واتا ئێمه كاره‌با به مه‌قاسه ده‌ده‌ین، به‌و واتایه‌ی شتێك لای من هه‌یه و شتێك لای تۆش هه‌یه، له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌راورد ده‌كرێت كه كامه‌یان زیاتره و كامه‌یان كه‌متره. بۆ نموونه قوتابخانه‌ی نۆلیج ٢٥٠ كه‌ی.ڤی سوله‌ری دانا، ڕە‌نگه به ڕۆژ هاوكات له كاتی ده‌وام ئه‌م ٢٥٠ كه‌ی.ڤییه‌ی به‌ش نه‌كات، بۆیه هه‌ندێكی تری له تۆڕی گشتی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام دوای ده‌وام وزه‌یه‌كی زیاد هه‌یه دێته ناو تۆڕ، یان پشووی سه‌ری ساڵه، كه ئه‌م پشووه له قوتابخانه‌كه سێ مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و وزه‌یه دێته ناو تۆڕەكه، ئێمه دێین ئه‌م وزه‌یه بۆ ئه‌و هه‌ژمار ده‌كه‌ین، واته ئه‌و چه‌ند به ئێمه ده‌دات و ئێمه چه‌ند به ئه‌و ده‌ده‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر هی قوتابخانه‌كه بۆ لای ئێمه هاتبێ ئێمه بۆی هه‌ژمار ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هی ئێمه بۆی چوو بێت، ده‌بێت ئه‌و پاره بدات، ئه‌وه‌ی كه بۆ ئێمه هاتووه، ئێمه دابه‌شی سه‌ر لقه‌كانی تری قوتابخانه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه له شاره‌كانی تر، ئه‌م حاڵه‌ته بۆ هاووڵاتییه‌كی ئاساییش هه‌مان شته، چونكه هاووڵاتی به ڕۆژ له زستاندا كاره‌با له تۆڕی نیشتیمانی ده‌بات، به‌ڵام له ڕۆژ كاره‌با له وزه‌ی خۆر ده‌بات، كه‌واته به‌م شێوه‌یه ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه مه‌بده‌ئی مه‌قاسه‌یه.”
لەسەر پڕۆژەکانی ئێستا و ئایندەش وەزیری کارەبا باسی لەوە کرد کە “ئێستا ٣٣٠٠ تا ٣٤٠٠ مێگاوات كاره‌بامان هه‌یه، به‌ڵام بڕیار وایە وێستگه‌ی دێره‌لووك کە له‌سه‌ر قه‌رزی ژاپۆنی جێبه‌جێ كراوه و ٣٨ مێگاوات كاره‌بایە لەگەڵ ٥١ مێگاواتی تاسڵووجه و ٢٩ مێگاواتی سێ وێستگە له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك بکەونە کار و له مانگی نۆش ٥٠٠ مێگاواتی تر له بازیان ده‌كه‌وێته كار، هەرچەندە بە هۆی نه‌بوونی غازی پێویست ناتوانین هه‌ر ٥٠٠ مێگاواته‌كه به كار بخه‌ین. بەمانە ئومێده‌وارین ئه‌مساڵ له ساڵی ڕابردوو ڕە‌وشی كاره‌با باشتر بێت”.