له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك په‌یج و ماڵپه‌ڕ ده‌داته‌وه، كه هه‌واڵ زانیاری بێ بنه‌مایان له‌باره‌ی دروستكردنی 20 هه‌زار شوقه بڵاوكردووه‌ته‌وه و دڵنیایی ئه‌وه‌ش ده‌داته هاووڵاتیان، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات بەباشترین شێوە ئەو پڕۆسەیە جێبەجێ بکات، بۆ ئه‌وه‌ی کەسانی شایستە لێی سوودمەندبن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، “ماوەیەکە لە ھەندێ پەیج و ماڵپەڕ، ھەواڵی بێ بنەما لەبارەی مەرجەکانی پێدانی 20 ھەزار شووقەکە بڵاودەکرێنەوە”.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، “سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، بۆ خێرا جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبرد”.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لەبارەی نرخ و شێوازی قیست و دروستکردنی پڕۆژەکە، چەندین پێشنیاز خرانەڕوو و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راسپاردن، لەسنوورەکانی خۆیان کار لەسەر پڕۆژەکە بکەن، بەڵام تائێستا ھیچ لەو پێشنیازانە نەبوونەتە بڕیار و بەردەوام کاریان لەسەردەکرێت”.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان روو له رای گشتی جه‌ختی كرده‌وه، “دڵنیابن حکومەت ھەوڵدەدات، بەباشترین شێوە ئەو پڕۆسەیە جێبەجێ بکات و کەسانی شایستە سوودمەندبن”.
هه‌روه‌ها گوتی: “سه‌رۆك وه‌زیران له‌و هه‌نگاوه‌دا ئامانجییه‌تی زۆرترین كرێچی و كه‌مده‌رامه‌ت له‌م پڕۆژانه سوودمه‌ند بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یڕه‌وی هه‌ندێك پێوه‌ری نوێ ده‌كه‌ن، تاوه‌كو زۆرترین ژماره‌ی هاووڵاتییان سوودی لێوه‌ربگرن”.