دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر دەزگایەکی میدیایی لە سنووری زاخۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی هاتووە “پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چەکدارانی پەکەکە لە رێگەی مووشەکەوە ھێرشێکی ترسنۆکانەیان کردە سه‌ر بنكه‌یەکی په‌خشی دەزگاکەمان له (چیای بێخێر) لەنێوان شاری دھۆک و زاخۆ كه بەھۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی به‌ر باڵه‌خانه و ئامێرەکانی بنكه‌کە گەیشت و بووە ھۆی وەستاندنی پەخشی ڕادیۆی دھۆک، کەناڵی دھۆک تیڤی، ڕادیۆی زاخۆ، کەناڵی دەلال تیڤی و چەند ڕادیۆ و کەناڵێکی دیکە کە لە رێگەی ئەو بنکەیەوە پەخشی بەرنامە و پڕۆگرامەکانیان بۆ ئەو دەڤەرە دەکەن.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە “له كاتێكدا ئێمه ئه‌م كرده‌وه ترسنۆکانەیە به‌تووندترین شێوه ڕیسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، ڕایده‌گه‌یەنین كه به ئامانجگرتنی بنكه‌ی په‌خش و کەناڵە میدیاییەکانی دەزگاکەمان جگه له ترس و تۆقینی په‌كه‌كه له ده‌نگی دلێر و بوێر و ڕاستبێژی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، مانایه‌كی تر ناگه‌یەنێت.”
دەزگاکە هەروەها دەڵێت: هه‌وڵی نه‌زۆكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ كپكردنی ده‌نگی حه‌قبێژان و ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی میدیاکار و ڕاگەیاندنەکانی پارتی، بۆ په‌رده‌پۆشكردنی كارەنایاسایی و داگیركارییه‌كانیانه له هه‌رێمی كوردستان بۆیه ترسنۆكانه په‌لاماری یه‌كێ له بنکه ھەرە پێشکەوتووەکانی په‌خشی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌دەن كه ئه‌م بنكه‌یه جگه له بنكه‌یه‌كی په‌خشی میدیایی، نیشانه‌ی شارستانی و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستانه و هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ به‌ئامانجگرتنی نییه.
دەشڵێت: ئاشكرایه ئه‌و كرده‌وه ناڕەوایەشیان نیشانه‌ى داڕمان و شكستی بەرنامە و فکری بەسەرچووی ئه‌و تاقمه سه‌رلێشێواوه‌یه كه په‌نا بۆ هه‌موو كارێكی نامرۆڤانە و نایاسایی ده‌به‌ن بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه تاوانكاریی و داگیركارییه‌كانیان.
دەزگای ڕۆشنبری و ڕاگەیاندنی پارتی دووپاتی کردۆتەوە کە “جارێكی دیکە ئه‌م كردهوهیە ریسوا و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش له چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین كه ده‌ست له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرن و چیتر نەبنە ھۆکاری ھەڕەشە و نا سەقامگیریی.”
ئەمڕۆ سێشەممە پەکەکە دوو مووشەکی ئاراستەی تاوەری دهۆک تیڤی و ڕادیۆکەی کرد و بەهۆیەوە زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتەوە و بووە هۆی وەستانی پەخشی دەزگا میدیاییەکە.