سعودیە گەشتی هاووڵاتیانی بۆ 16 وڵات قەدەغە دەکات 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت لە سعودیە ناوی 16 وڵاتی بڵاوکردووەتەوە، کە قەدەغەیە هاووڵاتیانی گەشتی بۆ بکەن، لە نێویاندا تورکیا و ئێران هەن.

بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، سعودیە گەشتی هاووڵاتیانی بۆ هەر یەک لە لوبنان، سووریا، یەمەن، لیبیا، سۆماڵ، ئەفغانستان، هندستان، ئەسیوپیا، کۆنگۆی دیموکرات، ئێندۆنیزیا، ئەرمینیا، بێلارووس، تورکیا، ئێران، ڤێتنام و ڤێنزوێلا قەدەغە کردووە.

هەروەها مەرجی گەشتکردن بۆ وڵاتانی دیكه‌ی عەرەبی ئەوەیە، کاتی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکانیان زیاتر لە 3 مانگی مابێت، ئەوانەشی گەشتی وڵاتانی بیانی دەکەن، دەبێت ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکانیان پێویسته‌ زیاتر لە شەش مانگی بێت، لەگەڵ ئەمەشدا، دەبێت ژەمی سێیەمی ڤاکسینیان وەرگرتبێت، ئەوانەشی کەمتر لە 3 مانگ بەسەر وەرگرتنی دووەم ژەمە ڤاکسینیان تێپەڕیوە، بۆیان هەیە گەشت بکەن.

ھەواڵی زیاتر