شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

فرۆكه‌كانی توركیا له‌ كه‌مپی مه‌خموور ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌نه‌ ئامانج

فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ كه‌مپی مه‌خموور ئۆتۆمبێلێكیان كرده‌ ئامانج.
قائیمامی مه‌خموور رایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21 ى 5 ى 2022، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له‌كه‌مپی مه‌خموور كردووه‌ته‌ ئامانج. 

بەپێی زانیارییەکان، له‌رووداوه‌كه‌دا 2 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دووی دیكه‌ش برینداربوون، و بەردەوام دەنگی فڕۆکەش لە ناوچەکە دەبیسترێت.

هاوكات، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن  دوو فڕۆكەی نه‌ناسراو بۆردومانی بناری خاڵخاڵان لە ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ كرا و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌.

 لەكاتژمێر شەشی سەر لەبەیانیی ئه‌مڕۆ، له‌لایه‌ن دوو فرۆكه‌ی نه‌ناسراو سێ جار بۆردومانی  بناری خاڵخاڵان لە ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ كراوه‌.
 بۆردومانەكەكان لە نێوان هەردوو گوندی جەلەمۆرد و دووتەقەڵ له‌بناری خاڵخاڵان بووه‌ كه‌ بارەگایه‌كی پەكەكە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا پیكەبی كردووه‌ته‌ ئامانج.