هاتووچۆی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو قەرەباڵغییەی کە ئێستا لە بەرێوەبەرایەتییەکە بەهۆی سیستەمی پێدانی تابلۆی نوێ هەیە بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە هاتووچۆی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە: “یەکگرتووی نوێ و گەرچی لە رێنوێنی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارە 2ی ساڵی 2022 سەبارەت بە پرسی تابلۆی نوێ دا هاتووە و لە ماددەی 13ەیەم برگەی 1 تا کۆتایی هاتنی ساڵانەی ئۆتۆمبێل شۆفێر یاخود خاوەنی ئۆتۆمبێل سەر پشک کراوە لە گۆڕێنی تابلۆ نوێیەکە واتا و بە مانایەی دیکە گۆڕینی تابلۆی کۆن بە تابلۆی نوێ بە زۆرەملێ نیە بۆ ئەوانەی کە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەر نەچووە، یاخود کرداری بەناوکردن یان (تحویل) ناکەن”.

ئەوەش خراوەتە روو: “ئێستا وێڕای ئەوەی هاتووچۆی سلێمانی بە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی لە بەش و هۆبە تایبەتمەندەکان لە تۆمار و I.T و تابلۆکان و پشکنین هەموو توانایان خستۆتە کار بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەی هاووڵاتیان، بەڵام ئەوەش بە دی دەکەین کە هاووڵاتیانێکی زۆر و لە سەر لەبەیانییەوە و بەر لە دەستپێکردنی دەوامی فەرمی نۆرە دەبەستن بۆ بە دەستهێنانی تابلۆی نوێ کە زۆریان نە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بە سەرچووە و نە کاری کڕین و فرۆشتنیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان کردووە، ئەمەش بۆتە مایەیی دروستکردنی قەرباڵغی و جەنجاڵی و لۆد لە سەر بەڕێوەبەرایەتیمان و ئەو هاووڵاتییانەی کە بە فیعلی و یاسایی پێویستیان بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان نییە”.

ئاماژە بەوەش کراوە: “لەبەر ئەوە چەندین کۆبوونەوەمان ئەنجام داوە وە بە زووترین کات ژمارەی ئەفسەر و کارمەندی زیاتر دابین دەکەین و بە تایبەتی بۆ بەشی تۆمار و پشکنین و گۆرینی تابلۆ و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە بەرنامە و پلانێکی نوێ کارەکان ڕای دەکەین و ئەمڕۆش تا کاتژمێر 4ی ئێوارە بەردەوام کار بۆ هاووڵاتییان کراوە سەرەرای کۆتای هاتنی دەوامی فەرمیمان”.

ھەواڵی زیاتر