پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەرۆکی ئیمارات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ هەینی 13ی ئایاری 2022 لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی لە سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد بۆ کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی دەوڵەتی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی، شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان-مان پێگەیشت. بەناوی خۆم و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات بەگشتیی دەکەین. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات کە هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکەکەی و مرۆڤایەتی تەرخان کرد. سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

13ی ئایاری 2022