سەرۆکی ئیمارات کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ هەینی 13ی ئایاری 2022 ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیمارات رایگەیاند، شێخ خەلیفە زاید ئالنەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هاوکات وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی، ماتەمینی فەرمی و هێنانە خوارەوەی ئاڵای بۆ ماوەی 40 رۆژ بەهۆی کۆچی دوایی بن زاید راگەیاند، هەروەها راگرتنی کارکردن لە وەزارەت و فەرمانگە و دامەزراوە فیدڕاڵی و خۆجێیەکان و کەرتی تایبەت بۆ ماوەی سێ رۆژ.

ھەواڵی زیاتر