هه‌ولێر.. زیاتر له 31 كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا
له بازگه‌ى هیرانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 31 كیلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ردا بگیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى بازگه‌كان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه 12/5/2022، له بازگه‌ى هیران، ده‌ست به‌سه‌ر 31 كیلۆگرام و 730 گرام مادده‌ى هۆشه‌به‌ر له جۆرى (كریستاڵ) گیرا.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هه‌وڵ درابوو ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه به شێوه‌یه‌كى شاراوه و له‌ناو ئۆتۆمبێل، بهێندرێنه هه‌ولێر.