هێمن هه‌ورامی به‌ نوێنەرایه‌تیی سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەڕاسیمی دۆستایەتیی کوردستان-ڕووسیا دەکات 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٥/٩، د. هێمن هەورامی، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مه‌سعود بارزانی، بەبۆنەی پازدەهەمین ساڵوەگەری کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ڕووسیای كرد و بەشداریی لە مەڕاسیمی دۆستایەتیی کوردستان-ڕووسیا کرد.

د.هێمن هەورامی، وێڕای گەیاندنی پەیامی سەرۆک بارزانی بە كونسوڵ و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و لە ڕێگای ئەوانیشەوە بۆ گەل و سەرکردایەتیی ڕووسیا، دووپاتی لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە و خوازیار بوو پەیوەندییەکان پتەوتر بکرێن لە سه‌رجه‌م بوارەکاندا.

ھەواڵی زیاتر