نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی کە پێکهاتبوون لە مەحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە و حهسهن عهزاری سەرۆکی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر.
دوای گەیشتنی شاندهكه بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر، راستەوخۆ سەردانی پیرمامیان کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دەستپێشخەرییەکانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر.
لە کۆبوونەوەکە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و رێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەشدارن.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدا کە رۆژی یەکشەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆبوویهوە و بڕیاریدا هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی کۆبێتەوە بۆ ئەوەی هەوڵی راستەڕێکردنی پرۆسەی سیاسی عێراق و کردنەوەی گرێکوێرەکان بدەن.