وێستگه‌یه‌كی كاره‌با پارێزگایه‌كی عێراق به‌هۆی ره‌شه‌با و خۆڵبارینه‌وه له‌كاركه‌وتووه
ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ره‌شه‌با و خۆڵبارینه‌وه وێستگه‌ی كاره‌بای پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین زیانی پێگه‌یشتووه و به‌هۆیه‌وه‌ی زۆربه‌ی قه‌زا و ناحیه‌ی پارێزگاكه بێ كاره‌با بوون.
مه‌روان شه‌هاب، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سه‌ڵاحه‌ددین رایگه‌یاند، زۆربه‌ی قه‌زاكانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كاره‌بایان له‌سه‌ر بڕیاوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای پارێزگاكه تووشی زیانێكی زۆر بووه و تیمه‌كانیان خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی وێستگه‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له به‌ره‌به‌یانییه‌وه تیمی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستیان به‌كاركردووه، تا كاره‌با بۆ هاووڵاتیان بگه‌ڕێننه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سه‌ڵاحه‌ددین روونیكرده‌وه، ئه‌وان تیمه‌كانیان راسپاردووه به‌په‌له وێستگه‌كه چاكبكه‌نه‌وه و به‌زووترین كات كاره‌با بۆ پارێزگاكه‌یان دابینده‌كه‌ن.