هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.

لەو بۆنە پیرۆزەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ببێتە مایەی كۆتایهاتنی نەخۆشی و نەهامەتییەكان و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

مسعود بارزانی
٣٠ـی ڕەمەزانی ١٤٤٣ـی كۆچی
١ـی ئایاری ٢٠٢٢ـی زایینی