مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکات
سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان مەسرور بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا سەرەخۆشی له سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( کاکە دزەیی) خاڵی.
سه‌رۆکی حکوومەت هاوخه‌می خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.