هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە تەمەر رەمەزان دەکات

مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ شەممە (30ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی له‌ تەمەر رەمەزان، پارێزگاری پێشووتری دهۆک کرد، بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سه‌رۆکی حکومەت هاوخه‌می خۆی  پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبووی دایکی به‌ بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

تەمەر رەمەزان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکومەت دەربڕی.