سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی وەزیری پێشووتری ڕۆشنبیری عێراق کرد.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی “بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شوێنەوارناس و وەزیری پێشووتری ڕۆشنبیری عیراق د.عەبدولئەمیر ئەلحەمدانیم پێگەیشت، کەسایەتییەکی دڵسۆزی نیشتمانی و زانستیمان لەدەستدا.”
هەروەها نووسیویەتی “هاوخەمی قووڵم، ئاراستەی بنەماڵەکەی و کۆمەڵەی زانستی و ڕۆشنبیران دەکەم.”
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت “داواکارم لە خودا کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و خۆڕاگری و ئارامیش بە کەسوکارەکەی ببەخشێت.”