دوای سه‌ردانی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا بۆ كاروباری بازرگانی ده‌ره‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، وەک حکومەتی هۆڵەندا پەرۆشن بۆئەوەی هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لیشیە شراینماخەر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و هەماهەنگی گەشەپێدان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، “کۆبوونەوەیەکی باشم لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو، باسمان لە هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرد”.
هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زیره هۆڵه‌ندییه راشیگه‌یاند، “بۆئەوی بزانین چۆن هەماهەنگی بکەین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسەمان لەبارەی پەیوەندیی و هەوڵەکانی رابردوو و پلانی داهاتوو گفتوگۆمان كرد”.
لیشیە شراینماخەر، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و هەماهەنگی گەشەپێدان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “یەکێک لەو بابەتانەی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسمان لێوەی کرد فرە چەشنکردنی ئابووری کوردستان بوو، ئەمەش واتە هەبوونی رۆڵی زیاتری کەرتی تایبەت و خەڵک و گەنجی خاوەن کار”.
هه‌روه‌ها شراینماخەر روونیكرده‌وه، یەکێک لەو بوارانەی هۆڵەندا زۆر تێیدا پێشکەوتووه، كه‌رتی کشتوکاڵ و بەرێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانە، ئەمەش یەکێکە لەو کێشانەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، داوای‌کرد چۆن له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا هەماهەنگی و هاوکار بین و چۆن وەبەرهێنەرانی هۆڵەندی لەم بوارانەدا بتوانن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن. ده‌شڵێت: “وەک حکومەتی هۆڵەندا پەرۆشین بۆئەوەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکار و هەماهەنگ بین”.