ئەوە دوایین هەوڵی پەکەکە نیە بۆ تێکدانی باشووری کوردستان و پەکەکە لە هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە و تیرۆریستی بەردەوام دەبێت.
پەکەکە بەمەبستی تێکدانی رەوشی باشووری کوردستان، هەوڵێکی چڕی دەستپێکردووە وهەر رۆژەو پیلانێکی نوێ دادەڕیژێت و رۆژ بە ڕۆژ مەترسیەکانی ئەو حیزبە بۆ سەر ئەو تاکە پارچە ئازادکراوەی نیشتمان زیاتر دەبێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆری كوردستان رۆژی سێشەممە 26/4/2022، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشکرای کرد کە ده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پیلانێكی مه‌ترسیداری په‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر باشووری كوردستان پووچه‌ڵ كرده‌وه و ده‌ستیشی به‌سه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆری مادده‌ی ته‌قینه‌وه و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیدا گرت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستاندا هاتووه: “له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له پێناو ئارامی و ئاسایش بۆ هاووڵاتیان و هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، له رێكه‌وتی 17ی نیسانی 2022 له سنووری پارێزگای دهۆك، توانییان ده‌ست به‌سه‌ر (یه‌ك تۆن مادده‌ی ته‌قینه‌وه له جۆری پی ئی تی ئێن، 10 مووشه‌كی كۆنكۆرسی دژه تانك، 23 ماتۆڕی درۆنی هێرشبه‌ر، 1200 ماسكی دژه‌گاز و 375 یه‌ده‌گی چه‌كی كلاشینكۆڤ)ـدا بگرن”.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، “له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار (یونس ئه‌حمه‌د قاسم سلێمان) ده‌ركه‌وت، ناوبراو له رێگه‌ی به‌رپرسێكی سه‌ربازیی یه‌په‌گه به ناوی (رۆدی حوسێن) ته‌واوی ئه‌و مادده و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی به‌ده‌ستی چه‌كدارانی په‌كه‌كه تا له هه‌رێمی كوردستان به‌كاری بهێنن”. “یوونس ئەحمەد قاسم” دانیشتووی کەمپی “دۆمیز” لە باشووری کوردستان کە تایبەتە بە ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان.
شایانی باسە پێگەی “دارکا مازی” لە ئاداری ئەمساڵدا لە کۆمەڵێک هەواڵ و وتاری شیکاریدا لەسەر هەوڵەکانی پەکەکە بۆ ئەنجامدانی چالاکی تێکدەرانە و تیرۆریستی لە باشووری کوردستان هۆشداریی دابوو. ئێمە رامانگەیاندبوو کە پەکەکە دەیهەوێ کردەوەی تیرۆرستی لە قووڵایی خاکی باشووری کوردستان و لەناو شارەکاندا ئەنجام بدات و راگەیاندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستانیش بەڵگەیەکی سەلمێنەری ئەو راستیانەن کە پێگەی “دارکا مازی” باسی کردبوون.
پێگەی “دارکا مازی” لە 4ی نیسانی ئەمساڵ (2022)دا بابەتێکی دەربارەی “هەنگاوە ئاژاوەگێڕانە پێشبینی کراوەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان” بڵاو کردبۆوە و بە وردی باسی لەوە کردبوو کە پەکەکە لە بەرنامەیدایە لە داهاتوودا چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە باشووری کوردستان ئەنجام بدات.