ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاخەوان عەبدوڵڵا و مستەفا کازمی

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر شایسته‌ دراییه‌كانی هه‌رێم و چه‌ند بابه‌تێكی تر گرینگی تر ڕێككه‌وتن كرا و بڕیاردرا ده‌ست به‌ هه‌نگاوی كرده‌یی بكرێت.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئەمرۆ سێشه‌م لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق دۆخی سیاسی و ئەمنی و هەماهەنگی نێوان هەردوو دامەزراوەی پەرلەمان و حکوومەت گفتوگۆمان کرد.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها تاوتوێی شایستە داراییەکانی هەرێم و پارەی جوتیاران و دۆخی ئیداریی و سیاسی و ئەمنیی کەرکووک و بڵاوەپێکردن و دابەشکردنی مووچەکانی لیوای 20 و هاوبەش و یاسای ئاسایشی خۆراک و کۆمەڵێک پرسی دیکە باسیان لیوە کرا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەسەر کۆی ئەو پرسانەی سه‌ره‌وه‌ رێکەوتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران کراو بریاردارا دەست بەهەنگاوی کردەیی بکرێت.