سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیمانوێل ماكڕۆن كرد به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی فڕه‌نسا.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا هاتووه ” پیرۆزبایی لە هاوڕێکەم ئیمانوێل ماكڕۆن دەکەم به‌بۆنه‌ی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی فەرەنسا”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی “هیوام وایه لە نزیکەوە بەردەوام بم لە کارکردن لەگەڵیدا له‌پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانمان و پتەوکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیریی له ناوچه‌كه‌دا”.
جێی باسه ئیمانوێل ماكڕۆن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا توانی 58.2%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبێنێ و بۆ دووه‌مجار ببێته‌وه سه‌رۆكی فڕه‌نسا و به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی مارین لۆپین سه‌ركه‌وێ كه ڕێژه‌ی 41.8%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو.