میسال ئالووسی: پەیامەکەی سەرۆک بارزانی زۆر واتادار بوو دەبێ ھەموو لایەنەکان بە دەم پەیامەکەی سەرۆک بارزانییەوە بێن

سەرکردەیەکی سیاسیی عێراقی دەربارەی تویتی سەرۆک بارزانی رایده‌گه‌ێنێت، پەیامەکەی سەرۆک بارزانی زۆر بەواتا بوو، ھاوکات بەدڵی ھەموو لایەک بوو.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراقەوە لە ھەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ھەر کاتێک لایەنە سیاسییەکان خۆیان لەوەدا یەکلا کردەوە کە ئیرادەیان سەربەخۆ بێت لە بڕیارە نیشتمانییەکاندا، ئەودەم تەنگژە نامێنێت و داخرانی سیاسی کۆتایی پێ دێت.

لەم بارەیەوە، میسال ئالووسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پەیامەکەی سەرۆک بارزانی ئامانجدار و بەنرخ بوو بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت داخرانی سیاسی بەردەوام بێت و شەڕ دەکەن لەپێناو مانەوەی ئەو داخرانە سیاسییەدا.

ئەو سەرکردە سیاسییە عێراقییە دەشڵێت: دەبێ ھەموو لایەنەکان بە دەم پەیامەکەی سەرۆک بارزانییەوە بێن و باڵەکانی خۆیان بکەنەوە بۆ خەڵک و ھاونیشتمانیانی خۆیان و نەبنە ئەسپی وڵاتانی بیانی و وڵاتانی دراوسێ

ھەواڵی زیاتر