سەردانی مەسرور بارزانی بۆ لەندەن كردنەوەی دەرگایەكی گەورەیە بۆ پەیوەندی سیستمی تەندروستی

پڕۆفیسۆر، د. سەلمان رەواف لە نەخۆشخانەی گایس رایگەیاند، سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەخۆشخانەی (گایس) لەشاری لەندەن كردنەوەی دەرگایەكی گەورەیە بۆ پەیوەندی سیستەمی تەندروستی.

ئەو پرۆفیسۆرە لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ نەخۆشخانەی گایس ئاماژەی بەوەدا، یەکەمین دەرەنجام و دروستبوونی پەیوەندی هەماهەنگی دوای پەیامی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی سەردانیان بۆ نەخۆشخانەی گایس لە لەندەن دەکەوتووە.

د. سەلمان رەواف، شارەزای نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO-CC لە ئیمپریاڵ كۆلێژ- لەندەن و سیستەمی تەندروستی نیشتمانی NHS لە وڵاتی بەریتانیا، لە پەیامێکدا گوتی: “خۆشحاڵدەبین و ئامادەین بۆ پاڵپشتیكردنی سیستەمی تەندروستی لە كوردستان، پێویستمان بە دانانی نەخشەڕێگا هەیە بۆ بەرەوەپێشبردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، ئەم نەخشەڕێگایە ئامڕازێکی نایاب دەبێت بۆ دەستکەوتنی پشتگیری بەریتانیا و لایەنی دیکە بۆ سیستەمی تەندروستی کوردستان.

ناوبراو گوتیشی: “خۆم و تیمەكانمان لە سەنتەری هەماهەنگی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO-CC) لە ئیمپریاڵ كۆلێژ- لەندەن و سیستەمی تەندروستی نیشتمانی NHS  زۆر خۆشحاڵدەبین بۆ كاركردن لەگەڵتان لەسەر ئەم پرۆژەیە.”

ھەواڵی زیاتر