وه‌زیری دارایی عێراق ئاشكرای ده‌كات، حكومه‌تی فیدڕاڵی له ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
عه‌لی عه‌للاوی، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بانك و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی له واشنتن له گوتارێكدا باسی دۆخی دارایی عێراقی كرد، له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا عه‌لی عه‌للاوی رایگه‌یاند، حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پێدانی شایسته داراییه‌كان تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ژماری نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه.
عه‌للاوی راشیگه‌یاند، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت داهاتی عێراق له‌شه‌ش مانگدا بیست و پێنج ملیار دۆلار زیاد ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا بەردەوامن و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوامن.
لەبارەی داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمیش جوتیار عادل گوتی: هەموو داتاکانمان ئامادەن و لە ماوەیەکی نزیکدا بە بەغدای دەدەین.