بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتییەوە

فراکسیۆنی پارتی لەبارەی دۆخی مووچە خۆران و خانەنشینان لە پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

‎وەکو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوپەڕی نیگەرانی خۆمان ڕادەگەیەنین لەبارەی دۆخی خانەنشینان لە پارێزگای سلێمانی و هەموو مانگێک بەهۆی کەمتەرخەمی ئیدارەی ناوخۆیی چەندین دیمەنی تراژیدی و خەمهێن دەبینین و لەم بابەتەدا بەتەنها بەنیگەرانییەک بێدەنگ نابین و له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان له‌ نوێنه‌رایه‌تی كردنی گه‌لی كوردستان هەڵوێستی جدیمان دەبێت

‎ئێمە ڕاستەوخۆ لە دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە ئیدارەی ناوخۆیی سلێمانی و حزبی خۆ سەپێن بە کەمتەرخەم دەزانین و نازانین خەڵکی مووچەخۆرو بەتەمەن گوناهیان چییە کە باجی گەمەی سیاسی ناشیرینی ئەوان بدەن.

‎لێرەشەوە لایەنی پەکخەری پەرلەمان ئاگادار دەکەینەوە کە بەم دۆخەو بەم هەموو وێنە تراژیدییە ویژدانیان نەجوڵێت بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت و هۆکار و بەرپرس و کەمتەرخەمی ئەم کارە لێپێچینەوەی لەگەڵبکرێت،ئیدی هیچ مانەیەک بۆ وجودیان نامێنێت و نابێت پێیان بگوترێت نوێنەری خەڵک و باجی به‌رپرسانی دۆخی ئه‌م سنوره‌ باجی بێباكیان ده‌ده‌ن .

‎فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
۲۱/٤/۲٠۲۲

ھەواڵی زیاتر