ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بەشداری و جوڵەپێکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دوای  دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا، لە ناوچە سنورییەکانی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ھاتووە “کۆمەڵێک میدیای نابەرپرس خەریکی تۆمەت بەخشینەوەن بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تۆمەتباری دەکەن بەوەی هاوکار و بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنانە بووە.”

ئەوەشی خستەڕوو کە “ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە تەواوی ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە و رایدەگەیێنین، کە بەهیچ شێوەیەک هێزەکانی پێشمەرگە، بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانیان نەکردوە و جوڵەیان پێنەکراوە.”

جەختیشی کردۆتەوە کە “وەک هەمیشە پێشمەرگە لەسەنگەرەکانی بەرگریدا، چاوکراوەیە و رێگە نادات هیچ ناوچەیەکی ئاوەدانی دیکە، بکەوێتە ژێر هەژموونی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی نێوان لایەنە ناکۆکان، چونکە سالانێکی زۆرە خەلکی کوردستان، باجی ململانێ ناوچەییەکان دەدەن و زیانی زۆریان بەرکەوتوە.”

وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیشی دەکاتەوە کە پێویستە رێز لەسەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بگیرێت.

ھەواڵی زیاتر