ئۆکراینا: تا ئەمڕۆ نزیكه‌ی 21 هه‌زار سەربازی رووسیا کوژراون

سوپای رووسیا کە جەنگی بەڕووی ئۆکراینادا کردووەتەوە، 20 هەزار و 900 سەرباز، 171 فڕۆکە، 150 هێلێکۆپتەر و 815 تانکی لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا، زانیاری سەبارەت بە زیانەکانی سوپای رووسیا لە 24 شوبات-20ی نیسان راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سوپای رووسیا کە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا، 20 هەزار و 900 سەربازی کوژراوە، 171 فڕۆکە، 150 هێلێکۆپتەر و 815 تانک، دوو هەزار و 87 زرێپۆش، 391 تۆپهاوێژ، 136 مووشەکهاوێژ و 67 سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی تێکشکێندراوە.

هەروەها راشيگەیاندووە کە هێزەکانی رووسیا هەزار و504 ئۆتۆمبێلی سەربازیی، هەشت کەشتی و بەلەمی نیمچەخێرا، 76 تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی و 165 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەدەستداوە.

لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە 25ی ئاداری رابردوودا بڵاوی کردەوە کە لە ئۆکراینادا، هەزار و 351 سەربازیان کوژراون.

ھەواڵی زیاتر