سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عێراق له به‌ریتانیا كۆبووه‌وه
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م له درێژه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له وڵاتی به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عێراق له وڵاتی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوی كه‌وت به محەمەد جەعفەر ئەلسەدر باڵیۆزی عێراق لە بەریتانیا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور کرا .