شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی قادر ئەفەندی و حاکم ئەحمەد و سامان نوری دەکات

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی قادر محەمەد حارس ئەفەندی و حاکم ئەحمەد حاجی حەمە ئاغای گەڵالی و سامان نوری محەمەد دەکات.

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو(قادر محەمەد حارس ئەفەندی)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە  هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز خوالێخۆشبوو (قادر محەمەد حارس ئەفەندی)مان بیست.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە نیشتیمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

_________________________

بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو (حاکم ئەحمەد حاجی حەمە ئاغای گەڵالی)

خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی  کەسایەتی دیار و قائیمقامی رانییە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولی مەزن و راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران خوالێخۆشبوو  (حاکم ئەحمەد حاجی حەمە ئاغای گەڵالی).

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ کورپەروەر و بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

_________________________

به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سامان نوری محەمەد)

دڵگران بووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی کوردستان خوالێخۆشبوو (سامان نوری محەمەد).

سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌  کوردپەروەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان