هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

43 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركران

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، 43 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ خاكی عێراق.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق هاتووه‌، ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق توانیویانه‌ 43 كۆچبه‌ری وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ به‌ نایاسایی له‌ رێگه‌ی وڵاتێكی دراوسێوه‌ په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و هاتوونه‌ته‌ خاكی عێراق.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاساییانه‌، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر به‌گوێره‌ی مادده‌ی 24ی یاسای نیشته‌جێبوونی عێراق و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.