ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆك ئۆكراینا شه‌وی ڕابردوو له یادی تێپه‌ڕبوونی 50 ڕۆژه‌ی خۆڕاگری وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سوپای ڕووسیا، وتارێكی پێشكه‌ش به گه‌له‌كه‌ی كرد.
زیلینكسی له وتاره‌كه‌دا گوتی: پێویسته ئۆكراینه‌كان شانازی به خۆڕاگری و به‌رگریكردنی 50 ڕۆژی ڕابردوویان بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌ستكه‌وتی 50 ڕۆژی خۆڕاگری مێژوویی بۆ ملیۆنان ئۆكراینی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر له ڕۆژی 24ی شوباته‌وه گرینگ‌ترین بڕیاریان له ژیانیان هه‌ڵبژارد ئه‌ویش جه‌نگ و به‌رگری بوو دژی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین سوپای جیهان كه سوپای ڕووسیایه.
زیلینسكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه زۆرێك له سه‌ركرده ڕۆژئاواییه‌كان هه‌ر له ڕۆژانی سه‌ره‌تای جه‌نگدا ئامۆژگارییان ده‌كرد شاری كیێفی پایته‌خت جێبێڵێ، چونكه ئه‌وان هه‌رگیز گوێیان له ئازایه‌تی گه‌لی ئۆكراینا نه‌ببوو و نه‌یانده‌زانی ئێمه چه‌نده بۆ ئازادی و ئه‌و ژیانه‌ی كه ده‌مانه‌وێ وێڵین و تێده‌كۆشین.
سه‌رۆكی ئۆكراینا له وتاره‌كه‌دا هه‌روه‌ها به‌شێك له ئاماری ده‌ستكه‌وته‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و 50 ڕۆژه‌ی جه‌نگدا خسته‌ڕوو و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سوپای ڕووسیا له زۆرێك له ناوچه‌كاندا تووشی چه‌ندان شكست و پاشه‌كشه بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی (مۆسكڤا) دا كه دوێنێ پێنجشه‌م به‌ده‌ستی هێزه‌كانی سوپای ئۆكراینا و هێرشه مووشه‌كییه‌كان تێكشكا و ژێرئاو كه‌وت، جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان بوون هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.