پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی دەرکرد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ نووسراوێكی به‌ واژووی وه‌زیر ئاراسته‌ی گشت په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، داوا ده‌كات سبه‌ی یادی جینۆسایدی ئه‌نفال به‌رز رابگرن.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی نووسراوێكی فه‌رمی كه‌ به‌ واژووی  ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌رچووه‌، داوا ده‌كات سبه‌ی 14ـی نیسان یادی جینۆسایدی ئه‌نفالی گه‌لی كوردستانه‌ له‌ ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ر له‌ ده‌ستپێكی وانه‌ی یه‌كه‌م چه‌ند ساتێك بۆ رێزگرتنی گیانی پاكی قوربانیانی ئه‌نفال بوه‌ستن.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ داوا له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات، له‌مڕۆژه‌دا به‌ دروستی باسی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ قوتابیان بكه‌ن.