سبەی شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگكردن لەبارەی بریارەكەی دادگای فیدراڵی كە تایبەت بوو بە دۆسیەی نەوت و گازی ھەرێمی كوردستان.
بەپێ زانیاریەكان بریارە سبەی دووشەممە 11/4/2022، شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بریارەكەی دادگای فیدراڵی بچێتە بەغدا.
هەر بەپێی زانیارییەكان ئەندامانی شاندەكە لە ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری بەغدا، ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەكیم خەسرەو فەرمانگەی ھەماھەنگی و بە دواداچوون پێكدێن.