شاخەوان عەبدوڵڵا جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە 

دوای ڕێگەگرتن لە جوتیارانی کەرکووک بۆ گواستنەوەی بەروبوومەکانیان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند لە ئەمڕۆ شەممەوە دەتوانن بەروبوومەکانتان ببەنە شارەکە و بە مەبەستی ساخکردنەوەی.

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو لەلایەن جوتیارەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک ئاگادار کرامەوە بەوەی رێگری لە گواستنەوەی بەروبوومەکانیان بۆ کەرکووک دەکرێت، راستەوخۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کرد.

ڕاشیگەیاند: لە ئەمرۆ شەممەوە دەتوانن بەروبوومەکانتان ببنە ناوشاری کەرکووک یان هەر جێگایەکی دیکە بە مەبەستی ساخکردنەوەی.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەش دا کە تەنانەت جوتیارانی هەرێمیش دەتوانن بەروبوومەکانیان بگوازنەوە بۆ شارەکە.