پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی کوژرانی هاووڵاتییەک لە گەڕەکی گوڵان (شێخ ئەحمەد)، دەدات.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، کاتژمێر 1:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8-4-2022 پۆلیس لە کوژرانی هاووڵاتیەک ئاگادار کراونەتەوە.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە: هاووڵاتییەکە ناوی ئەمیر حەمەد مستەفایە و تەمەنی 33 ساڵە.
هەروەک پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دەستنیشانکردنی بکوژ، کردووە.