وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاستی مه‌ودای بینینی به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی خۆڵبارین بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یه‌یاندن له‌باره‌ی مه‌ودای بینینی ئاسۆیی رایگه‌یاند، له ئه‌نجامى كاريگه‌رى ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارينه‌ى كه‌له دوێنێ شه‌وه‌وه زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، بووه‌ته هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى مه‌ودای بينينى ئاسۆيى (Horizontal Visibility).
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راشیگه‌یاند، مه‌وداى بينينى ئاسۆيى هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێم كاتژمێر 3 ى ئێواره به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه‌يه:
هه‌ولێر 300 مه‌تر
شه‌مامك 200 مه‌تر
پيرمام 5 كیلۆمه‌تر
سلێمانى 6 كیلۆمه‌تر
چه‌مچه‌ماڵ 8 كیلۆمه‌تر
دهۆك 900 مه‌تر
زاخۆ 2 كیلۆمه‌تر
كه‌ركووك 800 مه‌تر
خوورماتوو 300 مه‌تر