هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

به‌ گوێره‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ده‌وامی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری رابردوو ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ یه‌كشه‌ممه‌ (10ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2022)، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازار/ مارسی رابردوو ده‌كات.