بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم داشکاندن بۆ نرخی کارەبای فڕنەکان دەکرێت

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە رێژەی 50% داشکاندنی نرخی کارەبا بۆ فڕنەکانی نان دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 5/4/2022، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “دوا بەدوای دیداری راستەوخۆی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ نوێنەرانی فڕن و نانپێژەکانی کوردستان و بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکارییەکانیان و هەروەها لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بەرزبوونی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیهاندا، سەرۆکی حکوومەت بڕیاریدا لە سەدا پەنجا داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆ سەرجەم فڕن و نانپێژەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت”.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو: “لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە ڕاسپێردراون تا بارگرانیی دارایی لەسەر خاوەن فڕن و نانپێژەکان کەمبکرێتەوە”.

ھەواڵی زیاتر