هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

یەکێتی زانایان داوایەک له‌ خێرخوازان دەکات

ئەمرۆ ئەمڕۆ سێشەمە (5ـی نیسان / ئه‌پرێلی 2022) یەکێتی زانایان پەیامێکی بڵاو کردەوە، تێیدا داوا لە خێرخوازان دەکات هاوکاری هەژاران و  بەتایبەت خانەی بێ سەرپەرشتان لە کوردستان بکەن.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌كاتی به‌خشینه‌كان خانەی نەوجەوانان و بێ سەرپەرشتان لە یاد نەکەن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

((وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ)) المائدة:2

ساڵانە لەگەڵ هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، نەریتی کۆمەڵگەی کوردی بەگشتی و موسڵمانان بەتایبەتی وایە، گیانی هاوکاری و خێرو بەشینەوەی کۆمەکی و خواردن و شیرینی دەکەنە سیمایەکی جوانی کۆمەڵایەتی و بەنیەتی رەزامەندی خواو بەجێگەیاندنی ئەرکی ئایینی ئەم کارە ئەنجام دەدەن.

ئێمە لە یەکێتی زانایان دەستخۆشی زۆرمان بۆ سەرجەم دەزگاو کەسایەتی خێرخوازو خواپێداوان هەیە لەبەرامبەر ئەم کارو هەنگاوە خێرخوازی و ئیمانی و ئینسانیەی پێشکەشی دەکەن.

هەر لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین داوا لە سەرمایەدارو خێرخوازان بکەین، بە زەکات و بەخشینەکانیان خانەی نەوجەوانان و بێ سەرپەرشتان لە یاد نەکەن، کە کۆمەکی کردنیان زۆر خێرەو کارێکی مرۆیی گەورەیەو، لەهەمان کات بەپێی شەریعەتی ئیسلام دروستە زەکات بدرێت بە نەوجەوانان و بێ سەرپەرشتان، بەو مەرجەی لە خودی خۆیان خەرج بکرێت.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

(5ـی نیسان / ئه‌پرێلی 2022)