پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 63 ساڵە‌ی بەئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 63 ساڵە‌ی بە ئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات پیرۆزبایی ئاراستەی کارمەندانی ڕۆژنامەکە دەکات.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی “له مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا، رۆژنامه‌ی خه‌بات هەردەم مینبه‌رێکی ڕەسەنی گه‌یاندنی په‌یامی ڕاستەقینە و ئاشتیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووە و تا ئێستایش ئه‌م رۆژنامه‌یه له به‌رگریكردنی ده‌ستکەوته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییە‌كاندا ڕۆڵێکی پێشەنگانەی هەیە و پیشەییانە پابەندی یاسا و ئاكاری رۆژنامه‌نووسی بووە.”
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-
به‌ناوی خودای بەخشندە و میهره‌بان
به‌ڕێزان، سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی خه‌بات
به بۆنەی یادی شەست و سێ ساڵە‌ی به ئاشكرا ده‌رچوونی ڕۆژنامەی خەبات گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی ئازیز ده‌كه‌م و هیوای به‌رده‌وامی و پێشکەوتنتان بۆ ده‌خوازم.
له مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا، رۆژنامه‌ی خه‌بات هەردەم مینبه‌رێکی ڕەسەنی گه‌یاندنی په‌یامی ڕاستەقینە و ئاشتیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووە و تا ئێستایش ئه‌م رۆژنامه‌یه له به‌رگریكردنی ده‌ستکەوته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییە‌كاندا ڕۆڵێکی پێشەنگانەی هەیە و پیشەییانە پابەندی یاسا و ئاكاری رۆژنامه‌نووسی بووە.
ڕۆژنامەی(خه‌بات) له ڕیزی پێشه‌وه‌دایه و هه‌میشه ڕاستگۆیانە كاری له‌سه‌ر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و پێكه‌وه‌ژیان كردووه.
لە ساڵیادی بە ئاشکرادەرچوونی ڕۆژنامەی خەباتدا دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مەسعود بارزانی
4ـی نیسانی 2022