ئه‌مڕۆ له یادى چل و دوو ساڵه‌ى جینۆساید و شه‌هیدانى كوردانى فه‌یلیدا، به ڕیز و شكۆوه شه‌هیدان و قوربانییانى كوردانى فه‌یلى و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان به بیر ده‌هێنینه‌وه، سه‌رى ڕێز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نوێنین و سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین.
ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پشتگیری‌یان له شۆڕش و مافه‌كانى گه‌لى كوردستان كردووه، سه‌تان هه‌زار هاووڵاتیى سڤیل له كوردانى فه‌یلى له ئۆپه‌راسیۆنێكى جینۆسایددا له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى پێشووى عیراق ڕووبه‌ڕووى ڕاگواستن و ده‌ركردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه بوونه‌وه و ده‌یان هه‌زاریان یه‌كجارى بێسه‌روشوێن كران.
له كاتێكدا دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیراق ئه‌م تاوانه‌ى به جینۆساید ناساندووه، له‌م یاده‌دا داوا له حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق ده‌كه‌ینه‌وه كوردانى فه‌یلى قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه و به ته‌واوى كێشه‌ى گێڕانه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه و زه‌ویوزار و ماڵه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات و دادپه‌روه‌رییان بۆ مسۆگه‌ر بكرێت.
سڵاو له گیانى پاكى شه‌هیدان و یادیان به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان