ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە 

‎ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەنالی کەی ئێن ئێن، کە کەناڵێکی فەرمیی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە هەواڵێکی ناڕێک و ناڕاست بڵاوکرایەوە کە گوایە مووچەی مانگی ٣ بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت دواخراوە.

لە بەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکوومەتە و وەزیری داراییش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی ئەوانین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینەڕوو.

سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

٢٠٢٢/٤/٤‎

ھەواڵی زیاتر