هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌مڕۆ كردیان به‌ ره‌مه‌زان

ژماره‌یه‌ك وڵات له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ئه‌مڕۆ (شەممە 2ـی نیسان / ئه‌پرێلی 2022) كردیان به‌ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.

لیژنەی باڵای بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رایگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌پێی به‌ڵگه‌ی شەرعی و زانستی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (2ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دیاریكرد. 

هه‌روه‌ها فەرمانگەی بینینی مانگ لە دادگای باڵای سعوودیە رایگه‌یاند، ھیلالی مانگی رەمەزان بینراوە و رۆژی شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.

ھاوکات لە دوو راگەیەندراوی فەرمی جياواز کە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی قەتەر و لیژنەی بەدواداچوونی مانگی ره‌مه‌زان له‌ ئیمارات بڵاوکراوەتەوە، بینینی مانگ پشتڕاستکراوەتەوە و رۆژی شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانه.‌

لەلای خۆیەوە موفتیی فەڵەستین “شێخ محەمەد ئەلحوسەین” بینینی مانگ و دەستپێکردنی مانگی رەمەزانی بۆ شەممە راگەیاند.

بەگوێره‌ی ھەواڵێكی ئاژانسی فەرمیی عوممان (ONA) بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی نەبینینی ھیلالەوە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ تەواوکەری مانگی شه‌عبان دەبێت و سبه‌ی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزە.

جیا له‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ ئیندۆنیزیا، برۆنای و مالیزیا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌یان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرد.

سه‌باره‌ت به‌م وڵاتانه‌ش كه‌ رۆژی شه‌ممه‌یان كردووه‌ته‌وه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بریتین له‌ (ئوردن، سعوودیه‌، ئیمارات، عومان، سووریا، لوبنان، كوه‌یت، قه‌ته‌ر، تونس، میسر، سودان، جه‌زائیر، عێراق و مۆریتانیا).