هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ مانگی ره‌مه‌زان ده‌وام كه‌مده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ره‌چاوكردنی كاته‌كانی ده‌وام، بڕیاریدا ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌موده‌زگاكانی ته‌ندروستی له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا یه‌ك كاتژمێر كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌: بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دیوانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌موده‌زگاكانی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ره‌كانی ته‌ندروستی ده‌گرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌شه‌كانی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كان و نۆرینگه‌ ئێشكرگرییه‌كان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ دوای ده‌وام به‌ شێوه‌ی ئێشكگری ده‌بێت، له‌ رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار به‌ خشته‌ و فه‌رمانی كارگێڕی ئێشكگری ده‌وامه‌كانیان رێكده‌خرێته‌وه‌.

نووسراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
نووسراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی