سەرۆكی ئۆكراینا: لەپێناو هەر بستێكی خاكەكەمان دەجەنگین

ڤلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا ئەمڕۆ پێنج شەممە 31-3-2022 رایگەیاند: باوەڕ ناكەم رووسیا كردەوە سەربازییەكانی لە وڵاتەكەم كەم بكاتەوە.
هەروەها گوتی: ئێمە ئامادەكاری بۆ جەنگێكی دیكە لە رۆژهەڵاتی وڵاتەكەمان دەكەین.
گوتیشی: ئێمە باوەڕ بە كەس ناكەین،چونكە هێزەكانی رووسیا ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر هەرێمی دونباس لە رۆژهەڵاتی وڵاتەكە دەكەن.
ڤلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا جەختیشیكردەوە كە سازش لەسەر هیچ شتێك ناكەن و لەپێناو هەر بستێكی خاكەكەیان دەجەنگن.
هەر لەوبارەیەوە دوێنێ بەرپرسێكی ئەمەریكی بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاند كە دەبێت جیهان ئامادە بێت بۆ هێرشە گەورەكانی دیكەی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەكانی تری ئۆكرانیا.
بەرپرسە ئەمریكییەكە گوتیشی:: هەر جووڵەیەكی سەربازیی هێزەكانی ڕووسیا لە دەوروبەری كیێڤ مانای ئەوە ناگەیەنێت هێزەكان  دەكشێنەوە ،بەڵكو تەنها شوێنەكانیان دەگۆڕدرێت.
هێزەكانی رووسیا لە 24-2-2022 هێرشیان كردە سەر ئۆكراینا و تا ئێستا  شەڕ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامی هەیە و شەڕەكەش كاریگەری كردۆتە ئابووری جیهان.

ھەواڵی زیاتر