بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا: هێرشکردنە سەر بارەگاکەمان بیانوو بوو

بەرپرسی لقی 5ی پارتی لە بەغدا لەبارەی سوتاندنی بارەگاکەیان رایدەگەیەنێت، ئەو هێرشە بیانوو بوو، پێکانی سیاسییە. نیگەرانی خۆشی دەردەبڕێت کە ‌هێزە ئەمنییەکانی عێراق نەیانتوانیوە بارەگاکەیان بپارێزن، دەڵێ: سکاڵای یاسای لەسەر هێرشکەران و دەزگا ئەمنییەکانیش تۆمار دەکەین.

شوان محەمەد، بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەونیدا لەبارەی سوتاندنی بارەگای لقەکەیان لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە رایگەیاند: “ئەو کارە پێکانی سیاسییە، ناکرێ لەسەر هەر لێدوانێکی نابەرپرسانەی کاڵفامێک بارەگای پارتێکی سیاسیی بکرێتە ئامانج و بسوتێنرێت”.

گوتیشی: “ئەو کارە ناشارستانییە ئیدانە دەکەین و زۆریش بەداخەوە بۆ حکومەتی عێراق و دامودەزگا ئەمنییەکان عێراق، کە نەیانتوانی بەم ژمارە زۆرەوە بارەگای ئێمە بپارێزن”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “وەک پارتی مێژووییەکی لەمێژینەمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق هەیە، هیچ لایەنێک بە قەد پارتی رێز لە پیاوانی ئایینی و مەرجەعی ئایینی و کۆمەڵایەتی و سیاسیی ناگرێت، بۆیە ئێمە پێمانوایە ئەو کارە تەنها بیانوێک بوو، ئەوەی کراوە پێکانی سیاسیی و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە، بەداخەوە بۆ ئەو کارە گێرەشێوێنییە، داوا لە هەموو لایەن و پێکهاتە سیاسییەکانی عێراق دەکەین، هەڵوێستی روونیان هەبێت دەرحەق بەو زێدەڕۆییانە، کە دووەمین جارە هێرش دەکرێتە سەر بارەگاکەمان لە بەغدا”.

بەرپرسی لقی 5ی پارتی، راشیگەیاند: “بەردەوامبوونمان لە بەغدا پەیوەستە بە بڕیاری سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیمان، کە لە ئایندەدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوی دەکەینەوە، کە تاچەند دەتوانین لە شارێکدا کە ژیان و کەرامەتی خەڵک و سەقامگیری بۆ دەزگا حکومی و حزبییەکان تێیدا بەرقرار نەبێت”.

جەختیشی کردەوە: “ئیدانەی هەموو لێدوانێکی نابەرپرسانە و ئەو کەسە گێرەشێوێنانەش دەکەین، کە هێرش دەکەنە سەر بارەگا حکومی و حزبی و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی