پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، نەوزاد شێخ كامل رایگەیاند، بڕی (50000) پەنجا هەزار بۆ گەنمی ساڵی 2021 بەسەر جووتیاران دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاگاداری بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی كردۆتەوە، بڕی (50000) پەنجا هەزار دینار بۆ هەر تەنێك گەنم تەرخان كراوە.

ناوبراو گوتیشی: “ئەو بڕە پارەیە جیاوازی نرخی گەنمی ساڵی پێشووە كە جووتیاران لە پێشوودا گەنمەكانیان رادەستی سایلۆكانیان بۆ ساڵی 2021 كردووە، دوای جێبەجێكردنی رێكارى ئیداری و تەواوكردنی مامەڵەكان، پرۆسەی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە بەم نزیكانە بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت.”

ھەواڵی زیاتر