پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

نێچیرڤان بارزانی: مادلین ئۆلبرایت جێگەیەکی تایبەتی لە مێژووی کوردستاندا هەیە

نێچیرڤان بارزانی، پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بۆ كۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاو کردەوە و نووسیویه‌تی: جێگەیەکی تایبەتی لە مێژووی کوردستاندا هەیە و رۆڵێکی گرنگی لە کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوخۆی ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی رابردوو هەبووە